سەرۆکی پەرلەمان: گه‌ر ئەم قۆناغە تێنەپەڕێنین، دۆخه‌كه لەئێستا خراپتر دەبێت
د.یوسف و فەخرەدین قادر لە کۆبونەوەکەدا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه بەهۆی پەکخستن و شەرعی نەبوونی دەزگا فەرمییەکانی هەرێم، بۆشاییەکی گەورەی یاسایی دروستبووە، وتیشی: "گەر ئەم قۆناغە تێنەپەڕێنین، بارودۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە ئێستا خراپتر دەبێت."
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە هاتووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆی دووشەممە، 21ی ئابی 2017، د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی فەخرەدین قادر، سکرتێری پەرلەمان و نوێنەری فراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو لەگەڵ سەنتەری میترۆ و رۆژنامەنووسان و چالاکوانی مەدەنی کۆبونەوە.
نوێنەری فراکسیونەکان بە مەبەستی ناڕازەیی دەربڕین بەرامبەر بەو توندوتیژییانەی کە دژ پەرلەمانتاران و ڕای جیاواز لە کوردستان دەکرێت، یاداشتێکی ناڕەزاییان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.
لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان وتی:"ئێستا بەهۆی پەکخستن و شەرعی نەبوونی دەزگا فەرمییەکانی هەرێم، بۆشاییەکی گەورەی یاسایی دروستبووە، ئەمەش وای کردووە سنوری ئازادی ڕادەربڕین و سەروەری یاسا پێشێل دەکرێت. "
د.یوسف محەمەد راشیگه‌یاند: "گەر ئەم قۆناغە تێنەپەڕێنین، بارودۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە ئێستا خراپتر دەبێت."
دواتر رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مەدەنی، نیگەرانی خۆیان بەرامبەر بە تەسکبوونەوەی ئازادی رادەربڕین، دەربڕی و ئاماژەیان بەوەدا، لە داهاتوودا فشارەکانی خۆیان بە رێگەی مەدەنی فراوانتر و گەورەتر دەکەن.
پێش كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی گردبوونه‌وه‌یه‌ك دژی توندوتیژییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دژ به‌ئازادی ڕاده‌ڕبرین له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو، پاشان نوێنه‌رانی گردبوونه‌وه‌كه یاداشتێكیان دایه ده‌ستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 21 ی ئابی 2017 ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و چالاكه‌وانی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای گردبوونه‌وه‌كه دیاری مه‌حمود له سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌رۆژنامه‌نوسان ئه‌و یاداشته‌ی خوێنده‌وه كه دواتر درایه ده‌ست سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی گردبوونه‌وه‌كه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی دەقی یاداشتەکە کلیک لەم لینکە بکە
PM:04:23:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت