دوای گۆڕان، یه‌کێتی سه‌ردانی کۆمه‌ڵی کرد
كۆبوونەوەی عەلی باپیر لەگەڵ سەعدی ئەحمەد پیرە
وێستگە نیوز-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌کێتی و گۆڕان له شاری سلێمانی کۆتایی هات و دواتر شاندێکی یه‌کێتی له هه‌ولێر سه‌ردانی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کرد.
دوای کۆبوونه‌وه‌که یه‌کێتی و گۆڕان هیچ ڕاگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاونه‌کرده‌وه، به‌ڵام به‌پێی میدیاکانی یه‌کێتی "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌کانی کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان کراوه و شانده‌که‌ی یه‌کێتیش دوا بڕیاری کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی له‌باره‌ی کارکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه داوه‌ته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش کراوه، به هه‌مان شێوه یه‌کێتی دوابڕیاری خۆی له‌باره‌ی کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌داته کۆمه‌ڵی ئیسلامیی.
دوێنێ ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی کۆبووه‌وه و دوو بڕیاری ده‌رکرد، یه‌که‌میان ئه‌وه‌بوو که په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر هه‌ندێک بنچینه‌ی یاسایی و ئابوری و سیاسی پێویست به زووترین کات کارا بکرێته‌وه.
دووه‌میشیان ئه‌وه‌بوو که شاندێکی یه‌کێتی په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی له‌سه‌ر شێوازی کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بگه‌یه‌نێته گۆڕان و کۆمه‌ڵ و دواتر شاندێک له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگه‌که‌ی یه‌کێتی و ڕیفراندۆم سه‌ردانی پارتی بکات.
PM:04:43:08/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت