هەدەپە لەسەر دەركردنی بەهرۆز گەڵاڵی هاتە دەنگ

‌هەدەپە ئیدانەی دەركردنی بەهرۆز گەڵاڵی دەكات

وێستگە نیوز-

پارتی دیموكراتی گەلان لەراگەیەندراوێكدا لەسەر دەركردنی نوێنەرەكەی یەكێتی لە ئەنقەرە رایدەگەیەنێت، پێویستە توركیا داوای لێبوردن لە بەهرۆز گەڵاڵی و یەكێتی بكات، راشیدەگەیەنێت" دەركردنی بەهرۆز گەڵاڵی لە توركیا، ئەوە دەسەلمێنێت كە دەسەڵاتداری سیاسی توركیا گەلی كورد و نوێنەرانی كوردی پێ‌ قبوڵ ناكرێت".

هەر لەو راگەیەندراوەی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپەدا هاتووە، دەركردنی نوێنەرەكەی یەكێتی لە توركیا، ئەوە دەسەلمێنێت كە دەسەڵاتدارانی سیاسی توركیا، گەلی كورد و نوێنەرانی كوردی پێ‌ قبوڵ ناكرێت.

هەر لەراگەیەندراوەكەی هەدەپەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هەدەپە دەركردنی بەهرۆز گەڵاڵی بە تووندی ئیدانە دەكات، پێویستیشە توركیا داوای لێبوردن لە بەهرۆز گەڵاڵی بكات.

پێویستە بوترێت بەهۆی دەستگیركردنی دوو كارمەندی میت، توركیا نوێنەری یەكێتی لە وڵاتەكەی دەركرد.


PM:07:44:25/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو