تەندروستی چۆمان: دوو برا کوژران و دوو برای دیکەشیان بریندارە


وێستگە نیوز-

تەندروستی چۆمان ڕایگەیاند، لە گوندێکی نزیک لە سنورەکانی ئێران، بەهۆی کێشەیەکەوە لەنێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و چەند هاوڵاتییەکی گوندەکەدا دوو برا کوژران و دوو برای دیکەشیان برینداربوون.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەریەتی تەندروستی چۆمان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت، ئەمڕۆ دوو برا کە خەڵکی گوندی (گوندە ژۆر)ن بە کوژراوی براونەتە نەخۆشخانەکەیان بەناوەکانی (فەرمان ئەسکەندەر عومەری تەمەن 33 ساڵ و لوقمان ئەسکەندەر عومەری تەمەن 37 ساڵ).

هەروەها دوو برای دیکەی ئەو دوو کەسە، بەناوەکانی (بەختیار ئەسکەندەر عومەری تەمەن 31 ساڵ و مستەفا ئەسکەندەر عومەری تەمەن 35 ساڵ) برینداربوون.

تەندروستی چۆمان ڕاشیگەیاند، فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ بریندارەکانیان ئەنجامداوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراون.

سەربارەت بە هۆکاری ڕووداوەکەش کەسوکاری کوژراوەکان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تییان وت، پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، چوونەتە ناو باخی ئەو هاوڵاتیانە و داریان بڕیوەتەوە و بەو هۆیەشەوە کێشە لەنێوان پێشمەرگەکان و خاوەنی باخەکەدا دروست بووە و پێشمەرگەکان تەقەیان لەو هاوڵاتیانە کردووە.


PM:08:09:25/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 6864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو