نیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانی كرد لە سلێمانی و بەپێی زانیاریەكانی پەیامنێرمان لەنزیك كۆبوونەوەكە، شاندەكە دوا پەیامی کۆبوونەوی دوێنێی سەرکردایەتی یەکێتی بە بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگە نیوز ئەمڕۆ یەکێتی داواى لە گۆڕان کرد ریزبەندی داواکارییەکانیان بگۆڕن و یەکەم شت داوای ئاساییکردنەوەی پەرلەمان بکەن، چونکە پەرلەمان شوێنی ململانێی سیاسییە و دەتوانرێت لەوێ كێشەکانی دیکەش چارەسەر بکرێن.
هەر بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، یەكێتی داوايكردووه پەرلەمان شوینی راستەقینەی یەكلاكردنوەی ململانێ سیاسییەكان بێت، نەك لەرێی میدیاكان و راگەیەندراو دەركردن و كۆبونوەوەی بێ ئەنجامەوە هەوڵی كێشەكان بدرێت بۆ چارەسەر.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌و له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه، كوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی به‌شداربووی كۆبونه‌وه‌كه‌و ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند: وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی به‌یانێكی حه‌وت خاڵیان خسته‌ڕوو، ئێمه‌ش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه داوای كاتمان كرد.
وتیشی: "یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و پارتی كۆببێته‌وه، تاوه‌كو گه‌ڕی ئه‌و كۆبونه‌وانه ته‌واو ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش وه‌ڵامه‌كان ئاماده ده‌كه‌ین و ئاراسته‌یان ده‌كه‌ین".
هاوكات بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، وابڕیارە سبەینێ شەممە وەفدەكەی یەكێتی لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی كۆبێتەوە.
PM:12:01:08/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 8024
جار خوێنراوه‌ته‌وه