سعودیه ژماره‌ی حاجیانی ئه‌مساڵی ئاشكرا كرد
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودی ئاشكرایكرد كه بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له دوو ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌نجامداوه.
دەستەی ئاماری گشتی عه‌ره‌بستانی سعودی ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی ئاشكرا كرد‌و رایگەیاند: كۆی حاجیانی ئەمساڵ دوو ملیۆن و 352 هەزار و 122 حاجی بوە، كە یه‌ك ملیۆن و 752 هەزار و 14 كەس لەسەرانسەری جیهانەوە بۆ ئەنجامدانی حەج سەردانی سعودیەیان كردوە، هەروەها 600 هەزار و 108 حاجی لە ناوخۆی ولاتدا بەشداریان كردوە.
ئه‌مساڵ به حه‌جی گشتی و حه‌جی تایبه‌ت 5 هه‌زار و 547 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج سه‌ردانی سعودیه‌یان كردووه و دوو حاجیی كوردیش له‌و وڵاته كۆچی دواییان كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و لە دووەم رۆژی جەژنی قورباندا حاجیانی ماڵی خودا دوای ڕەجمكردنی جەمەرات ( شەیتان)و رۆشتنیان لە موزدەلیفاوە بۆ مینا، گەڕانەوە بۆ تەوافی كەعبە،بەمەش زۆرینەی ڕوكنەكانی حەجیان بەجێهێناوە، وڵاتی سعودیەش ژمارەی حاجیانی ناوخۆ و دەرەوە ئاشكرا دەكات.
حاجیان ئێوارەی یەكەم رۆژی جەژن، بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی تەشریقدا كە تایبەتە بە ڕەجمكردنی هەرسێ جەمەرات گەڕانەوە بۆ مینا، دوای تەواوكردنی سەرجەم روكنەكان حاجیان بە تەواف ( سوڕانەوە) ی كەعبە دەكەن، بەمەش زۆرینەی ڕووكنەكان جێبەێ دەكەن و دوای ماوەیەك دەگەڕنەوە ولاتی خۆیان.
PM:04:33:02/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3502
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت