كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجییانی هەرێمی کوردستان دیاریكرا
ئەرشیف- حاجیانی کورد لە سعودیە
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایده‌گه‌یه‌نێت رۆژی 6ی ئه‌یلولی2017 یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی كوردستان له سعودیه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی حاجییانی كوردستان له سعودیه به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 30ی ئابی 2017، حاجییان به‌ره‌و كێوی عه‌ره‌ف به‌ڕێده‌كه‌ون و ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه له‌وێ ده‌مێننه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بڕیاره رۆژی 6-9-2017 گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كه‌م كاروانی حاجییان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌مساڵ به حه‌جی گشتی و حه‌جی تایبه‌ت 5 هه‌زار و 547 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج سه‌ردانی سعودیه‌یان كردووه و دوو حاجیی کوردیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:06:26:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3999
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت