وێستگه‌ نیوز نوێترین وێنه‌ی‌ حاجییانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ سعودیه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

‌حاجیانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە

 وێستگه‌ نیوز-  

حاجییانی‌ كوردستان له‌ سعودیه‌ چوونه‌ كێوی‌ عه‌ره‌فه‌ و بڕیاره‌ تا پاشنیوه‌ڕۆی‌ رۆژی‌  پێنجشه‌ممه‌ 31-8-2017 له‌ كێوی‌ عه‌ره‌فه‌ بمێننه‌وه‌.  

نه‌به‌ز ئیسماعیل سه‌رۆكی‌ شاندی‌ راگه‌یاندنی‌ حاجییانی‌ كوردستان له‌ سعودیه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 30-8-2017ی‌ حاجییانی‌ كوردستانی‌ تایبه‌ت بۆ وێستگه‌ نیوز ناردووه‌ كه‌ به‌شێكیان رۆیشتنی‌ حاجییانه‌ بۆ كێوی‌ عه‌ره‌فه‌ و به‌شێكیشیان له‌ كێوی‌ عه‌ره‌فه‌.  

پێشتریش نه‌به‌ز ئیسماعیل به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاندبوو، بڕیاره‌ رۆژی‌ 6-9-2017 یه‌كه‌م كاروانی‌ حاجییانی‌ كوردستان له‌ وڵاتی‌ سعودیه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌.


PM:11:57:30/08/2017




















ئه‌م بابه‌ته 2926 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو