ئه‌وقاف: دووه‌م حاجی كوردستان كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایده‌گه‌یه‌نێت، دووه‌م حاجی كوردستان له‌سه‌ر كێوی عه‌ره‌فات كۆچی دوایی كرد.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی حاجییانی كوردستان له وڵاتی سعودیه به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و به‌ر له نوێژی مه‌غریب له‌سه‌ر كێوی عه‌ره‌فات، حاجییه‌كی ئافره‌ت به‌ناوی (به‌دیعه میرخان) خه‌ڵكی قه‌زای ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
رۆژی 17-8-2017 یه‌كه‌م حاجی كورد كه خه‌ڵكی گوندی (خه‌لان)ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ئاكرێی سه‌ر به پارێزگای دهۆك بوو به‌ناوی كامیل حسێن له ته‌مه‌نی 71 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
PM:10:24:31/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6106
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت