سبه‌ینێ گه‌شتی حاجیانی حه‌جی تایبه‌ت ده‌ستپێده‌كات
حاجیانی هەرێم لە سعودییە.. فۆتۆ ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
شاندی راگه‌یاندنی حه‌جی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ینێ سێشه‌ممه 22ی ئابی 2017، گه‌شتی حاجیانی كوردستان بۆ حه‌جی تایبه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات و رۆژی دواتریش له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی شاندی راگه‌یاندنی حه‌جی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: "دوای تەواو کردنی رێکاری ئیداری و تەوا کردنی ڤیزای حاجیانی تایبەت، ئاگاداری حاجیانی حەجی تایبەت دەکەینەوە کە سبەینێ سێشەممە 22ی ئابی 2017، یەکەم کاروانی گەشتی حاجیان لە فڕۆکە خانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەست پێدەکات کە لەیەک رۆژدا دوو گەشت ئەنجام دەدرێت".
ئه‌وه‌ش هاتووه: "رۆژی دواتر 23ی ئابی 2017، گەشتی حاجیانی پارێزگای سلێمانی دەست پێ دەکات، بۆ ئه‌وه‌ش ھەموو رێکارەکانی ئیداری و خزمەتگوزاری بۆ حاجیان گیراوەتەبەرو فڕۆکەکانیش لە شاری جدە ی عەرەبستانی سعودیە دەنیشنەوە کە تەنیا 80 کیلۆمەتر لە شاری مەککەی پیرۆزەوە دوورە".
PM:10:44:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4698
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت