هێزه‌ عیراقییه‌كان ناوچه‌یه‌كیان له‌ ته‌له‌عفه‌ر كۆنتڕۆڵ كرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
هێزه‌ عیراقییه‌كان ناوچه‌یه‌كیان له‌ ته‌له‌عفه‌ر كۆنتڕۆڵ كرده‌وه‌ كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ ده‌ستیپێكرد.

هاوكات فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان له‌ ته‌له‌عفه‌ر ته‌قانده‌وه‌.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20ی ئابی 2017، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق بەفەرمی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی تەلەعفەری دەستپێکرد و هاوشێوەی ئۆپراسیۆنەکانی دیکە وتی داعش دوو بژاردەی لەبەردەمدایە "یان خۆ بەدەستەوەدان یان مردن."

عەبادی لە تەلەفزیۆنی فەرمی عیراقەوە بە هێزە عیراقییەکانی وت "هەموو جیهان لەگەڵ ئێوەدایە."

هاوكات ملازم خالید سوهەیل ناسری، ئەفسەر لە هێزەكانی سوات، ئاشکرایکرد كە دوای هەڵاتنی 20 چەكداری داعش، هێزەكانی پۆلیسی فیدرال ناوچەی عیبرەی بچووك-یان لە رۆژئاوای تەلەعفەر كۆنتڕۆڵكردەوە.

خالید سوهەیل ناسری روونشیكردەوە كە هێزەكانی پۆلیسی فیدرال لە میحوەری رۆژئاوای تەلەعفەر زۆر بەخێرایی پێشڕەویی دەكەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە شەوی رابردوو سوپای عیراق بە سەدان هەزار بڵاوکراوەی بەسەر قەزای تەلەعفەر و ناحیەو ناوچەکانی دەوروبەریدا بەردایەوە خوارەوە، وەک سەرەتایەک بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی قەزاکە لە دەستی چەکدارانی داعش.

چەند رۆژێک لەمەوبەر حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای تەلەعفەر، بە بەشداری سوپای عیراق و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی.

قەزای تەلەعفەر ساڵی 2014 دوای کۆنترۆڵکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکرا، بە دووری 80 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای موسڵەوە.


AM:09:46:20/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو