ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستیپێكرد

‌کۆنتڕۆڵکرنەوەی تەلەعفەر

وێستگه‌ نیوز ـ
حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیرانی عیراق دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی تەلەعفەری راگەیاند.

عه‌بادی سەبارەت بەو هێزانەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارن وتی: "سوپای عیراق، هێزی دژە تیرۆر، پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی عیراق و تیمی پزیشکی و ئەندازیاری لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارن".

پێشتر موئەیەد جەبەل جاسم، فەرماندە لە هێزەکانی عیراق لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە رایگەیاندبوو، "پێشڕەوییەکانمان قۆناخ بە قۆناخ دەبێت، واتا هەنگاو بە هەنگاوە، سەرەتا گوندەکانی دەورووبەری تەلەعفەر رزگاردەکەین، دواتر هێرشی کۆتایی دەستپێدەکەین و دەچینە نێو تەلەعفەر، بە ویستی خوا تیرۆرستان لەناودەبەین".

رۆژی 10ی ته‌مموزی 2017، كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی شاری موسڵ لەدەست داعش راگەیه‌ندرا، بەڵام تا ئێستا قەزای تەلەعفەر و هەردوو ناحیەی عیازیە و محەلەبیە و 47 گوندی دیكە بەدەست داعشەوە ماون.

تەلەعفەر، دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای عیراق و رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، رووبەرەکەی 28 کیلۆمەترە، بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانی عیراق لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2010 دا، ژمارەی دانیشتووانەکەی 281 هەزار کەس بووە، زۆربەی دانیشتووانی تەلەعفەر تورکمانن، زۆریان تورکمانی سوننە و بەشەکەی دیکەشیان شیعەن، هاوکات کورد و عەرەبیشی تێدا دەژین.


AM:08:27:20/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو