ڤیدیۆ: كه‌ژێ گۆرانییه‌كی بۆ مه‌رگی باوكی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ "كه‌ژێ هاوتا" پاش مه‌رگی باوكی نوێترین به‌رهه‌می بۆ كۆچی دوایی باوكی بڵاوكرده‌وه.
بابه، ناوی نوێترین به‌رهه‌می ئه‌م خانمه‌یه و له پێشه‌كی گۆرانیه‌كه نوسیویه‌تی" یه‌كه‌مین كارمه تۆم له‌گه‌ڵ نییه، به‌ڵام بۆ تۆم وتوه"
کەژی هاوتا له دایكبووی شاری هه‌ولێره، کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەده كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا پاش توشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه گیانی له‌ده‌ستدا، برازای هونەرمەندی ناوداری کورد زیاد ئه‌سعه‌دە.
كه‌ژێ له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ باوكی گۆرانی و به‌رهه‌می هونه‌ری بڵاوده‌كاته‌وه، هه‌وادارێكی زۆری ده‌نگی هه‌یه.
PM:05:43:27/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 2228
جار خوێنراوهتهوه