‌ئاگادارن لەکاتى لێدانە سزاکە بیلیگهام چى بە هارى کەین وتووە

وێستگە سپۆرت-

بیلینگهام بە هارى کینى وتووە بۆ لاى چەپ شوت دەکەیت ، بەڵام هارى کەین گوێی لێی نەبووە.

رۆژنامەنووسى بەناوبانگ گیلەم بالاگێ ئاشکرایکردووە، کە ئەستێرەکەی ریال مەدرید لەو کاتە بە هاری گوتووە؛ لێدانەکە بۆلای چەپ لێدەدەیت ئەمەش هەوڵێک بووە بۆ ئەوەی سەر لە هێرشبەرەکەی بایرن بشێوێنێت.

ڕۆژنامەنوسەکە دەڵێت جود بێڵینگهام وتى:  بۆلای چەپ شووت دەکەیت، بەڵام هاری کەین گوێی لە قسەکە نەبوو.

بالاگیچ دەشڵێت : دوای یارییەکە هاری کەین چووە ژووری خۆگۆڕینی ریال مەدرید و لە جودی پرسی ئەوە چیت گوت؟ بێڵینگهام دەستی بە پێکەنین کرد و ئینجا زانی کە هاری گوێی لە قسەکانی نەبووە.


AM:10:39:01/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌