‌دوو ڕاهێنەر پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەى پۆچیتینۆ

وێستگە سپۆرت-

دوو ڕاهێنەر پاڵێوراون بۆ ئەوەى شوێنى پۆچیتینۆ لە راهێنەرایەتى چێڵسی بگرنەوە


رۆژنامەی ستاندارد بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی دوو ناوی بۆ شوێنگرتنەوەی پۆچێتینۆ ئامادەکردووە، ئەمەش لە ئەگەری دوورخستنەوەی راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، هەریەکە لە روبن ئامۆریم، راهێنەری سپۆڕتینگ لیشبۆن و کیران مەککێنا، راهێنەری ئیپسویچ تاونى ئینگلیزى  کە ئەمە وەرزە یانەکەى گەیاندە پرێمەرلیگ، بەهێزترین دوو بەربژێرن بۆ شوێنگرتنەوەی پۆچێتینۆ لە ستامفۆرد بریج.

لە سەرەتای وەرز، چێڵسی ئاماری خراپی تۆمارکردبوو، بەڵام لەدوای یارییەکانی بۆکسینگ دەی، چێڵسی 41 خاڵی کۆکردەوە و لە کۆتاییدا پلەی شەشەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا.


AM:11:02:21/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌