‌ڤیدیۆ.. بە گۆڵێکى نایاب لە دوا خولەک ئینتەرمیامى بردیەوە

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە گۆڵێک لە کۆتا خولەکەکان بردنەوەی بەرامبەر دی سی یونایتد بەدەستهێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 15ی خولی ئەمریکا ئینتەر میامی لە یاریگای خۆیدا رووبەرووی دی سی یونایتد بوەوە.

تایمی یەکەم،هەردوو یانە بێ بەش نەبوون لە هەلی گۆڵ بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی.

لە تایمی دووەمیشدا سیناریۆکە بە هەمان شێوە بەردەوامبوو، تا ئەوکاتەی لە چوار خولەکی کاتی زیادکراودا سێرجیۆ بوسکێتس ئەسیستێکی بۆ لیۆناردۆ کامبانا کرد و ئەویش تاکە گۆڵی یارییەکە پێ تۆمارکرد.

سەرەنجام ئینتەر میامی بە گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەی لە سودی خۆی بە کۆتا هێنا و بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگ.


AM:09:47:19/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 3924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌