‌ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە لە ئەلمیریاى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شکستى بە یانەى ئەلمیریا هێنا.,

لە یارییەکانى هەفتەى 36ى خولى ئیسپانى یانەى بەرشەلۆنە میواندارى یانەى ئەلمیریاى کرد ، یارییەکە 2-0 لە سودى یانە کەتەلۆنییەکە کۆتایهات.

دوو گۆڵەکەى بەرشەلۆنە فێرمین لۆپێز لە خولەکەکانى 14 و 67 تۆماریان کرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى بەرشەلۆنە بووە 79 خاڵ و لە پلەى دووەمدایە.


AM:12:25:17/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌