‌پاش دوورخستنەوەی لە یارییەكانی یۆرۆ راشفۆرد هاتە دەنگ

وێستگە سپۆرت-

ماركۆس راشفۆردی ئەستێرەی یانەی مان یونایتد لە بارەی دوورخستنەوەی لە یارییەكانی یۆرۆ پەیامێك ئاڕاستەی ساوسگێت دەكات

ئەمڕۆ، گاریس ساوسگەیت، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، لیستی سەرەتایی بۆ پاڵەوانێتی یۆرۆی ٢٠٢٤ی ڕاگەیاند، کە ٣٣ یاریزان لەخۆدەگرێت. و بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو ماركۆس راشفۆرد لە لیستەكە دوورخراوەتەوە.

ڕاشفۆرد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: هیوای سەرکەوتن بۆ گاریس و کوڕەکان لە پاڵەوانێتی داهاتوودا.

ڕاشفۆرد تووشی وەرزێکی خراپ بوو لەگەڵ مانچستەر یونایتد، لە 42 یاریدا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا تەنها 8 گۆڵی تۆمارکرد.


PM:07:49:21/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌