ڤیدیۆ.. مانچستەر سیتى بووە پاڵەوانى پرێمەرلیگ
وێستگە سپۆرت-
یانەى مانچستەر سیتى بووە پاڵەوانى پرێمەرلیگ پاش ئەوەى لە دوا هەفتە لە وێستهامى بردەوە.
لە یارییەکانى هەفتەى 38 و کۆتایی خولى ئینگلیزى مان سیتى میواندارى یانەى وێستهامى کرد ، یارییەکە 3-1 لە سودى سیتى کۆتاییهات.
سێ گۆڵەکەى مان سیتى فۆدین دوو گۆڵ و رۆدرى تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى وێستهامیش محەمەد قدوس تۆمارى کرد.
بەو شێوەیە خاڵەکانى سیتى بووە 91 خاڵ و بووە پاڵەوانى جامەکە بۆ جارى چوارەم لەسەریەک و 10یەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانى جامەکە.
PM:07:57:19/05/2024
ئهم بابهته 700
جار خوێنراوهتهوه