‌یەکەم لێدوانى ئارن سلۆت پاش بوون بە ڕاهێنەرى لیڤەرپوڵ

وێستگە سپۆرت-

ئارن سلۆتى ڕاهێنەرى نوێی لیڤەرپوڵ دەڵێت جێهشتنى فینۆرد قورس بووە بەڵام ناکرێت دەرفەتى بوون بە یەکێک لە باشترین یانەکانى جیهان ڕەتبکەیتەوە.

سلۆت لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانە هۆڵەندییەکە دەڵێت: بە دڵنیاییەوە بڕیارێکی ئاسان نییە یانەیەک جێبهێڵیت کە چەندین سات و ساتی نایابی تێدا ژیاوە و لەگەڵ چەندین کەسی نایاب کارت کردووە بە سەرکەوتوویی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام وەک وەرزشوانێک ئەستەمە دەرفەتی بوون بە ڕاهێنەرێکی نایاب لە خولی نایابی ئینگلیزیدا پشتگوێ بخەیت، لە یەکێک لە گەورەترین یانەکانی جیهاندا.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بە تەواوی چێژم لەو سێ ساڵە وەرگرت کە لە یانەی فاینۆرد بەسەرم برد و لە ڕۆژی یەکەمەوە هەستم بە ماڵەوە کرد زۆر، چ لەناو یانەکەدا و چ لەگەڵ هاندەران.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک لە هاوینی 2021 لە یانەی فاینۆرد ڕۆتەردام دەستم پێکرد، قەناعەتم هەبوو کە دەکرێت لەم یانە گەورەیەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین، ئەو ڕاستییەی کە لە ماوەی سێ ساڵدا گەیشتوینەتە یاری کۆتایی ئەوروپا و ئەوەندە جامەکانم بەدەستهێناوە زیاترە لە شانازیکردن”.


AM:10:41:21/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌