محەمەد سەڵاح بە شێوەیەکى ناڕاستەوخۆ داهاتووى خۆى یەکلاییی کردەوە
وێستگە سپۆرت-
محەممەد سەڵاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ، پەیامێک ئاڕاستەى هاندەرانى یانەکەى دەکات.
محەمەد سەڵاح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ماڵپەڕی ئێکس نووسیویەتی: دەزانین نازناوەکان گرنگترینن، و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ئەو نازناوە بەدەست بهێنین.
ئه ستێره میسرییه ته مه ن 31 ساڵەکە وتیشى : هانده ڕانمان شایسته ی ئه وەن و به هه موو هێزمان شه ڕ ده که ین.
ئەوەی محەممەد سەڵاح نووسیویەتی دەتوانرێت بە بەڵگەی نیازی مانەوەی لەگەڵ لیڤەرپوول لە وەرزی داهاتوودا هەژمار بکرێت، سەرەڕای ئەوەی قسە و باسی زۆر لەسەر داهاتووی لە یانەی ئەنفێڵد دەکرێت.
AM:10:30:21/05/2024
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه