قه‌ڵاچوالان.. هاوڵاتییه‌ك له‌كاتی راوكردن ده‌ستگیر كرا
چەکە دەستبەسەردا گیراوەکە
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات كه له ده‌رچونێكی مه‌فره‌زه‌كانیان بۆ سنووری گوندی قه‌ڵاچوالان توانیویانه راوچییه‌ك له‌كاتی راوكردندا ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا بگرن.
هێمن که‌مه‌رخان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هەمیشە و بەردەوام لەپێناو پارێزگاریکردن لەسروشت و ژینگەی کوردستان و پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان مەفرەزەکانیان لەسەرجەم بەش و بنکەکان بەشەو و رۆژ بەردەوامیان هەیە، لەو چوارچێوەیەدا لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێر بۆ گوندی قەڵاچوالان، توانرا هاوڵاتییه‌ك دەستگیربکەن کە سەرقاڵی راوکردنی باڵندەی کێوی بوو، پاشان دەستیانگرت بەسەر چه‌كه‌كه‌ی له جۆری تاپڕو دوو فیشەکی هه‌مان چه‌ك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: پەراوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.
هێمن كه‌مه‌رخان جەختی لەوەشکردەوە کە لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستان دا پێویستە هەموان پابەندبین بە رێنمایە کانی پۆلیسی دارستان.
هــ. ر
PM:06:58:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت