كارزان گه‌ردی: پێشتر پارتی خۆی دیزاینی هه‌ڵبژاردنی ده‌كرد و كورسییه‌كانی دیاری ده‌كرد
كارزان گه‌ردی ئه‌ندامی ژووری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسی ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان له هه‌ولێر رایگه‌یاند كه پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان كورسییه‌كانی خۆی دیاری ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا بۆی ناچێته سه‌ر.
كارزان گه‌ردی ئه‌ندامی ژووری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان و به‌رپرسی ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان له هه‌ولێر بۆ میدیای حزبه‌كه‌ی وتی: " كێشه سیاسییه‌كان وایكردووه كه چاره‌نووسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نادیار بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پارتی گرفتی هه‌یه له‌گه‌ڵ یاسای هه‌ڵبژاردن. ئه‌مه بیانووه به‌ده‌ست پارتییه‌وه چونكه یه‌كه‌مجاره پارتی ده‌سه‌ڵاتی نابێت به‌سه‌ر كۆمسیۆن و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆیه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له قاڵب بدرێت".
وتیشی: "له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه له هه‌ردوو زۆندا ساخته‌كاری كراوه پێشتر پارتی خۆی دیزاینی هه‌ڵبژاردنی ده‌ركرد به‌تایبه‌ت له هه‌ولێر دهۆك و كورسییه‌كانی خۆی دیاری ده‌كرد به‌ڵام ئێستا بۆی ناچێته سه‌ر و گه‌ر زۆرینه به‌ده‌ست بهێنێت ناتوانێت 50+1 به‌ده‌ست بهێنێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "كاتێك راستییه‌كان روون ده‌بێته‌وه و ئاستی كورسییه‌كانی پارتی داده‌به‌زێت، ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر ده‌بێته ماڵ كه له رابردوودا ساخته‌كاری كردووه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ژووری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان راشیگه‌یاند كه "لاسه‌نگییه‌كی زۆر له رووی سیاسییه‌وه بۆ پارتی دروست بووه، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێك ده‌دات ئه‌و لاسه‌نگییه كه‌م بكاته‌وه و هاوسه‌نگی دروست بكات و ئاستی شكسته‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه".
رۆژی 18ی ئاداری 2024 مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "به به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مانی ده‌زانین كه پارتیمان نه‌چێته ژێرباری په‌سه‌ندكردنی بڕیاری ناده‌ستووری و سیسته‌مێكی سه‌پێنراو له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی و به‌شداریی هه‌ڵبژاردنێك نه‌كات كه به نایاسایی و ناده‌ستووری و له‌سایه‌ی سیسته‌میكی سه‌پێنراودا به‌ڕێوه بچێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 10ی حوزه‌یرانی داهاتووی وه‌ك واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه.
PM:10:12:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت