دارایی هه‌رێم لیستێكی تری فه‌رمانبه‌رانی ئاراسته‌ی (TBI) كرد
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه دووه‌مین لیستی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئاڕاسته‌ی بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) كرا.
وه‌زاره‌تی دارایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ڕۆژی پێنجشه‌مه 23ی ئایاری 2024، له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگای پرۆژه‌ی هه‌ژماری من، و به پشتبه‌ستن به ڕێكه‌وتنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بۆ ناردنی زانیاری فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دووه‌مین هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌ڵسا به ناردنی زانیاریی (453) فه‌رمانبه‌ری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له ئاماده‌كردنی لیست و زانیاری مووچه‌خۆران كه ئه‌م بانكه هه‌ڵده‌بژێرن له نێوان حه‌وت بانكه‌كانی ناو پرۆژه‌ی هه‌ژماری من به‌پێی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه بانكی ناوه‌ندی عێراق په‌سه‌ندی كردووه و هه‌فتانه لیستی نوێ بۆ بانكه‌كه ئاماده ده‌كات".
راشیگه‌یاندووه كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی خشته و زانیاری پێویسته ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كان و چاپكردنی كارته‌كان بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌وا هه‌فته‌ی رابردوو زانیارییه‌كانیان بۆ بانكی ناوبراو نێردرابوو. هیوادارین بانكی عێراقی بۆ بازرگانی به زووترین كات ده‌ست به كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی بۆ فه‌رمانبه‌رانی خوازیار بكات".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ڕۆژی پێنجشه‌مه 16ی ئایاری 2024، وه‌زاره‌تی دارایی له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگای پرۆژه‌ی هه‌ژماری من، یه‌كه‌مین لیستی فه‌رمانبه‌ران كه له زانیاریی 368 فه‌رمانبه‌ری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه، ئاراسته‌ی بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) كرد.
PM:08:20:23/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت