پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك دەستگیركران
وێستگه نیوزـ
بنكەی پۆلیسی عەربەت سهربه بهرێوهبهرایهتیی پۆلسی سلێمانی، بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك سێ تۆمەتباری دەستگیركرد.
پۆليسی سلێمانی رایگهیاند: دوای ئەوەی لە گوندی خەراجیان مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگاداركرانەوە لە بوونی تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا.
لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوام بوو تا ئەوەی گومان خرایە سەر هاوسەرو دوو منداڵی كوژراوەكە، سەرنجام و كەمتر لە چوار كاتژمێر لەلێكۆڵینەوەكان دەریانخست كە هاوسەرو دوو منداڵی كوژراوەكە بكەری تاوانەكە بوون و لە بەردەوام دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا.
لە ئێستادا هەرسێ تۆمەتبار (ج، ف، ح لەدایكبووی 1987 ) (ه، ه، م لەدایكبووی 2008 )، (ه، ه، م لەدایكبووی 2006 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .
AM:10:58:14/06/2024
ئهم بابهته 2520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت