عه‌لی باقری گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوزـ
عه‌لی باقری، سه‌رپه‌رشتیاری كاروباری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌یانیی ئه‌مرۆ هه‌ینی گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و بریارە لەگەڵ سەرۆکی پارتی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆببیێتەوەو دواتریش سەردانی شاری سلێمانی بکات.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، بریاره باقری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی سیاسی و ئه‌منی و بازرگانی بكات.
دوێنێ پێنجشەممە، 13-06-2024، عەلی باقری گەیشتە بەغدا و لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆ بووەوە هەفتەی ڕابردووش سەردانی لوبنان و سوریای کرد و چاوی به کاربەدەستانی ئەو دوو وڵاتە که‌وت.
له‌كاتی گه‌یشتنی بۆ هه‌رێمی كوردستان، باقری له‌لایه‌ن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ؛ فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی حکومییەوە پێشوازیی لێ کرا.
باقری، بە جیا لەگەڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، دواتریش سەردانی شاری سلێمانی دەکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
AM:09:40:14/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت