له سلێمانی دوو بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ری رووبه‌ڕووی ئاسایش بوونه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی، پاش ڕووبه‌ڕووبونه‌وه (دوو) بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیر كردووه و بڕی (11) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان سوتا.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پاش به‌دواداچوون و چاودێری ووردی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، له‌شه‌وی 2024/5/20 له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی نزیك عه‌ربه‌ت، له ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراودا، دوای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه، توانرا دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر به ناوه‌كانی (ع. م. ق.) و (ك. ف. ا.)ده‌ستگیر بكه‌ن".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئه‌و دوو بازرگانه به‌نیازی گواستنه‌وه‌ی بڕی (11) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری ( هیرۆیین )بوون بۆ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ووڵاتانی ده‌ره‌وه".
ده‌شڵێت: "له ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا ئۆتۆمبێله‌كه‌یان و سه‌رجه‌م مادده هۆشبه‌ره‌كه سوتا و تۆمه‌تبارانیش ده‌ستگیركران و ڕووبه‌ڕووی یاساكرانه‌وه".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به مادده‌ی (26) له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه".
PM:08:04:23/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت