له رووداوێكی هاتووچۆدا له زاخۆ منداڵێك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ رایگه‌یاند له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی زاخۆ – دهۆك، منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا و سێ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی برینداربوون.
پۆلیسی زاخۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 5:00ی ئێواره له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی زاخۆ – دهۆك رووداوێكی هاتووچۆ له جۆری وه‌رگه‌ڕان روویدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا و سێ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌شی برینداربوون".
راشیگه‌یاند كه "ته‌رمی منداڵه پێنج ساڵانه‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی زاخۆ كرا و دواتر ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پزیشكی دادی كرا و به بڕیاری دادوه‌ر له بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه".
PM:07:09:23/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت