تهندروستی سعودییه بۆ حاجیان: لهم كاتانهدا خۆتان به دوور بگرن له بهركهوتن به تیشكی خۆر
دیمهنی حاجیان له كێوی عهرهفه
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی تەندروستیی سعودیە رایگەیاند، تەواوی حاجییان ئاگادار دەکەنەوە لە کاتەکانی 11ـی پێش نیوەڕۆوە تا کاتژمێر 4ـی دوای نیوەڕۆ خۆیان بەدووربگرن لە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر و هەمیشە چەتر بەکاربهێنن و بەردەوام ئاو بخۆنەوە، چونکە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر مەترسییەکی گەورە بۆ سەر تەندروستی حاجیان دروست دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزهیران، وەزارەتی تەندروستیی سعودیە رایگەیاند، داوا لە حاجییان دەکەن خۆیان بەدوور بگرن لە چوونە دەرەوە و بەرکەوتنی تیشکی خۆر لەکاتی رێوڕەسمەکاندا.
ئاماژەی بەوەش کرد، حاجییان ئاگادار دەکەنەوە لەوەی لە کاتەکانی کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆوە تا کاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆ تیشکی خۆر مەترسیدارە چونکە لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا پلەکانی گەرما زۆر بەرزبوونەتەوە.
ئەوەشی خستە روو، پێویستە حاجییان هەمیشە چەتر بەکاربهێنن بۆ ئەوەی تیشکی خۆریان بەرنەکەوێت و بەردەوام ئاو بخۆنەوە و پابەندنی رێنماییەکان بن، چونکە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر مەترسییەکی گەورە بۆ سەر تەندروستی حاجیان دروست دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی حەجی سعودیە، یەک ملیۆن و ٨٣٣ هەزار و ١٦٤ حاجی ئەمساڵ، فەریزەی حەجی ئەمساڵ ئەنجام دەدەن، کە ٣٣ هەزار و ٦٩٠ حاجی خەڵکی عێراقن و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٦٨٥ یان نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن.
PM:04:23:16/06/2024
ئهم بابهته 1028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت