رێكخراوی هه‌نگاو: ئه‌و ژنه‌ی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه سوتێنرا ئه‌مڕۆ گیانی له ده‌ستدا
وێستگهنیوزـ
ژنێکی لاوی خەڵکی پیرانشار بەناوی لەیلی پایموزد کە لە یەکێک لە خانەباخەکانی نزیکی ئەو شارە لەلایەن هاوسەره‌کەیەوە ئاگری تێبەردرابوو، دوای مانه‌وه‌ی چوار رۆژ له نه‌خۆشخانه گیانی لەدەستدا.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 16ی حوزه‌یرانی 2024، لەیلی پایموزد، تەمەن 32 ساڵ و خەڵکی گوندی خورینج-ی سەر بە شاری پیرانشار بەهۆی سووتانەوە (سەرووی 90٪) لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینیی شاری ئورمیەدا گیانی لەدەستدا.
"ئەو ژنە قوربانییە کە دایکی دوو منداڵی کچ بووە، بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەلایەن هاوسەره‌کەی، به‌ناوی موراد رەسوڵ رەوەندە لە باخی شوێنی کارەکەیان بە رشتنی بەنزین بەسەریدا ئاگر درا"، به‌پێی راپۆرتی رێكخراوه‌كه.
ئەو ژن و مێردە پێشتر پێکەوە ناکۆکییان بووە و لەیلی پایموزد لەم دواییانەدا دوای چەند مانگ گەڕانەوە بۆ ماڵی دایک و باوکی، بە نێوانگیریی ریش سپییەکان گەڕابووەوە بۆ لای هاوسەره‌کەی.
رێكخراوی هه‌نگاو ده‌شڵێت: "تاوانبار دوای کوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌سووتاوی لە بەردەمی ماڵی دایک و باوکی ناوبراو بەجێ هێشتووە و بۆ خۆی هەڵاتووە. دواتر لەلایەن کەسوکارەکانییەوە بە هەلیکۆپتەر بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشكیه‌كانی شاری ئورمیە گواسترابووەوە".
PM:03:17:16/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت