بابه‌كر زێباری: ئێستا ھاوپه‌یمانان زیاتر گرنگی به ھه‌رێمی كوردستان
بابه‌كر زێباری، راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئێستا ھاوپه‌یمانان زیاتر گرنگی به ھه‌رێمی كوردستان و ھێزی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن و پێشمه‌رگه به‌دۆست و ھاوپه‌یمانی خۆیان ده‌زانن، ده‌شڵێت: "ھاوكاری ھاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه زیاتر بووه".
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری بابه‌كر زێباری، راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "ھێزی پێشمه‌رگه پێویستی به ھێزی ھاوپه‌یمانان ھه‌یه له ڕاھێنان و ھه‌واڵگری و ئۆپڕاسیۆنه‌كان و دابینكردنی پێداویستی".
بابه‌كر زێباری ده‌ڵێت: "سه‌رجه‌م وڵاتانی ھاوپه‌یمان له ھاوكاریكردنی ھێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن ئه‌مه‌ش سوودی زۆری ھه‌یه، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه ھه‌ر یه‌كێكیان ئه‌زموونێكی باشی ھه‌یه و پێشكه‌شی پێشمه‌رگه‌ی ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ھێزی پێشمه‌رگه ناوچه‌كه‌ی پاراستووه كه ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه و ناوچه‌یه‌كی ھه‌ستیاره، ھاوكات پێشمه‌رگه دۆست و ھاوپه‌یمانی وڵاتانی دیموكرات و پێشكه‌وتنخوازه، بۆیه پێشمه‌رگه ھه‌میشه ھاوكاره بۆ شه‌ڕی دژه تیرۆر".
بابه‌كر زێباری باس له‌وه ده‌كات كه "ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت كه ھاوپه‌یمانان ھاوكاری و پشتگیریان بۆ پێشمه‌رگه كه‌مكردۆته‌وه ڕاست نییه و بگره زیاتر بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا داعش جارێكی دیكه جمووجۆڵی زیادی كردووه و پێویستی به‌وه ھه‌یه زیاتر ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه".
وتیشی: "داعش كاتی خۆی له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه شكاوه و ناوێكی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه له تێكشكاندنی داعش، بۆیه ئێستا ھێزی ھاوپه‌یمانان به‌ھۆی چالاكیه‌كانی داعش زۆر باش ھه‌ستی پێ ده‌كه‌ن و له‌و بارودۆخه نیگه‌رانن و عێراقیش وه‌كو پێویست ھاوكارنین".
راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی ھه‌رێم راشیگه‌یاند كه "بۆیه هاوپه‌یمانان پشت به‌ھێزی پێشمه‌رگه ده‌به‌ستن، چونكه داعش به‌رده‌وام چالاكی له زیادبووندایه، بۆیه ئه‌مینترین ناوچه بۆ ئه‌وان ھه‌رێمی كوردستانه و تاكه ھێز متمانه‌یان پێی ھه‌بێت ھێزی پێشمه‌رگه‌یه".
PM:06:43:23/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت