بۆیه‌كه‌مجار خانمێكی سعودی به‌شداری پێشبڕكێی شاجوانی گه‌ردوون ده‌كات
وێستگە ستایل-
خانمه نمایشكاری جلوبه‌رگ و یوتیوبه‌ری سعودی" ڕومی قه‌حتانی" بڕیاریداوه به‌شداری پێشبڕكێی شاجوانی گه‌ردوون بكات كه بڕیار وایه مانگی سێپتێمبه‌ری داهاتوو له وڵاتی مه‌كسیك به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م ئافره‌تی سعودی به‌شداری ئه‌م جۆره پێشبڕكێیه بكات.
قه‌حتانی 27 ساڵ له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له ئینستگرام كه نزیكه‌ی نیو ملیۆن فۆڵۆوه‌ری هه‌یه نوسیویه‌تی" شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن له پێشبڕكێی شاجوانی جیهان وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌تی سعودی" ئه‌م بڕیاریه‌ی قه‌حتانی پاش ئه‌وه‌دێت ساڵی 2023 شاجوانی به‌حره‌ین "لۆجین یه‌عقوب" به‌شداری ئه‌م پێشبركێیه‌ی كرد كه له سلڤادۆر ئه‌نجامدرا.
ئه‌م خانمه به‌شداری چه‌ندین پێشبڕكێی جیهانی كردوه له‌ناویاندا"شاجوانی ئاسیا كه له مالیزیا ئه‌نجامدرا و شاجوانی عه‌ره‌ب بۆ ئاشتی و شاجوانی ئه‌وروپا و شاجوانی یه‌كێتی عه‌ره‌بی و شاجوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"
ڕومی خاوه‌نی برٍوانامه‌ی به‌كالریۆسه له پزیشكی ددان و زمانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و عه‌ره‌بی ده‌زانێت.
PM:04:41:27/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 800
جار خوێنراوه‌ته‌وه