‌ژەهراوی بوون بە ڤیتامین D چیە؟

وێستگە ستایل-

ژەهراویبوون بە ڤیتامین D ، حاڵەتێکی دەگمەنە بەڵام ڕاسته‌قینه‌یه‌ کاتێک ڕوودەدات کە بڕێکی زۆر ڤیتامین D لە جەستەتدا هەبێت، دکتۆر هێمن پزیشكی نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و ڕۆماتیزم  له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م حاڵه‌ته‌ بەهۆی چیەوە ڕوودەدات؟
دکتۆر هێمن ده‌ڵێت"ژەهراویبوونی ڤیتامین D بەزۆری بەهۆی ژەمە زۆرەکانی تەواوکەری ڤیتامین D دروست دەبێت نەک بەهۆی خۆراک یان بەرکەوتنی زۆری تیشکی خۆر."

نیشانەکانی چین؟
دەرئەنجامی سەرەکی ژەهراویبوونی ڤیتامین D بریتیە لە کۆبوونەوەی ڕێژەیەکی زۆری کالیسیۆم لە خوێندا  کە دەبێتە هۆی سکچوون و ڕشانەوە و لاوازی و زۆر میزکردن. هەروەها ژەهراویبوونی ڤیتامین D لەوانەیە ببێتە هۆی ئازاری ئێسک و دروستبوونی بەردی گورچیلە. 

ئەی چارەسەری چیە؟
چارەسەری بریتییە لە وەستاندنی وەرگرتنی ڤیتامین D و سنووردارکردنی ئەو خۆراکانەی کالسیۆمی زۆر تێدایە وەکو شیر و ماست و پەنیر. هەروەها لەوانەیە لە هەندێ حاڵەتدا پێویستکا بە موغەزی و هەندێ دەرمانی وەکو دەرمانە ستیرۆدیەکان. 

بۆیە پێویستە پشکنینی ڕێژەی ڤایتەمین D لە خوێندا ئەنجامبدەی پێش بەکارهێنانی تەواوکەری خۆراکی ڤیتامین D هەروەها لە ژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و جومگەدا بەکاریبهێنیت.


PM:04:08:27/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌