له‌م كاته‌دا ته‌قه ته‌قی بڕبڕه‌كانی پشت مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
دكتۆر میخایل ریزانتسیڤ پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك ئاگای ده‌دات له‌وه‌ی ته‌قه‌ته‌قی پشت نه‌خۆشی نییه ئه‌گه‌ر ئازاری له‌گه‌ڵدا نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده ئازاری له‌گه‌ڵدابوو ئه‌وه نیشانه‌ی توشبوونه به چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك.
ئه‌م پزیشكه له‌دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ Gazeta.Ru وتویه‌تی" دروستبوونی ته‌قه‌ته‌ق له بڕبڕه‌ی پشتدا چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه له‌وانه لاوازبوونی به‌سته‌ره ماسوله‌كانی پشت و توشبوون به‌نه‌خۆشی ف‌ت‌ق، له‌گه‌ڵیدا هه‌وكردنی جومگه‌كان، هه‌ندێكجاریش ئه‌و كه‌سانه‌ی لاوازن زیاتر به‌هۆی لێكخشاندنی بڕبڕه‌كانی پشتیان توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بت"
به‌گوێره‌ی وته‌كانی ئه‌م پزیشكه"ته‌قه‌ته‌قی پشت حاڵه‌تێكی باوه، له‌كاتی جوڵه‌دا جومگه‌كان له‌یه‌ك ده‌خشێن و ئه‌و بڵقه هه‌وایه‌ی له‌نێوان جومگه‌كاندا هه‌یه بڵقی دوانه ئۆكسیدی كاربۆنه و ته‌قینی ئه‌م بڵقانه له ئه‌نجامی لێكخشاندنی جومگه‌كان حاڵه‌تێكی فسیۆلۆجیه"
هه‌ركات ته‌قه‌ته‌قی پشت ئازار و ئاوسانی له‌گه‌ڵ بێت و كه‌سی نه‌خۆشی بێزار بكات ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ وه‌رگرتنی ڕێنمایی و چاره‌سه‌ری پێویست.
PM:03:55:27/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 772
جار خوێنراوهتهوه