پسپۆڕان: په‌تای داهاتوو له‌وه نزیكتره كه پێشبینی ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
چوار ساڵ به‌ر له‌ئێستا چه‌ندین وڵاتی جیهان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كه‌ره‌نتینه‌ی ڕاگه‌یاند و داوا له هاوڵاتیان ده‌كرا له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه، به‌وهۆیه‌وه كاركردن و هاتوچۆ و ژیانكردن و چالاكیه‌كانی ڕۆژانه وه‌ستا، كه‌سانێكی زۆر له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه نهزاندراوهدا بوون.
له‌پاش كۆتایی هاتنی مه‌ترسی په‌تای كۆرۆنا ئێستا پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت ئایا جارێكی دیكه په‌تایه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی كۆرۆنا بڵاوده‌بێته‌وه و كه‌ره‌نتین ڕادهگهندرێت؟
پسپۆڕان ئاگایی ده‌ده‌ن دیارده‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رما و سوتانی دارستانه‌كان ئه‌گه‌ری دروستبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی نوێی ڤایرۆسی یان به‌كتریا له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ زیاد ده‌كات.
په‌تای داهاتوو له‌وه نزیكتره كه‌پێشبینی ده‌كرێت:
دكتۆره ناتالی ماكدیرمۆت مامۆستای په‌تا گوازراوه‌كانه له زانكۆی كینگس كۆلیدج له له‌نده‌ن ده‌ڵێت" ئێستا ئێمه له دۆخێكداین ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی نوێ زۆره، ده‌شزانم په‌تای كۆرۆنا زۆر قورسبوو له‌سه‌ر هاوڵاتیان، ئه‌گه‌ری هه‌یه پاش دووساڵ یان 20 ساڵی دیكه په‌تایه‌كی نوێ بڵاوببێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه نابێت بوه‌ستین لهئاگایدان و ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێمان ده‌كات"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" پاش بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كانی ناوچه‌ی ئه‌مازۆن و چه‌ند به‌شێكی ئه‌فه‌ریقا، ئاژه‌ڵ و مێروه‌كان له ماڵی هاوڵاتیا نزیكبونه‌ته‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماش هۆكاری گواستنه‌وه و زیادبوونی مێشووله و گه‌نه و تای زه‌نك و شیكۆنگۆنیا و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌یه كه پێشتر ده‌گمه‌ن بوون به‌ڵام ئێستا به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه زیاد ده‌كات"
PM:04:02:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2948
جار خوێنراوهتهوه