نیشانەکانی گیرانی هەناسە لە کاتی خەودا
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س له‌كاتی نوستندا هه‌ناسه‌یان ده‌گیرێت ئه‌وه‌ش هۆكاری خۆی هه‌یه، دكتۆر شوان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و ده‌مار له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه‌كانی ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه ده‌خاته ڕوو.
گیرانی هەناسە لە کاتی خەودا، یەکێکە لە باوترین هۆکارەکانی تێکچونی خەو بەهۆی هەناسەدانەوە، بریتیە لە تێکچونی ناوبەناوی خەو بەهۆی تەسکبونەوەو گیرانی ڕێڕەوی خەو لە کاتی خەودا و دابەزینی ڕێژەی ئۆکسجینی خوێن، بەو هۆیەشەوە نەخۆشەکە چەند جارێک بەخەبەر دێ و دەبێتە هۆی کەم خەوی.
نیشانەکانی بریتیە لە:
خەواڵویی زۆر بە ڕۆژ، پرخەی زۆر لە کاتی خەودا، وەستانی هەناسە بۆماوەی کورت لە کاتی خەودا. بەیانیان نەخۆشەکە دەم و قوڕگی وشکە، سەرئێشەی بەیانیان، کەمبونەوی تەرکیز و دڵتەنگی و زوو توڕە بوون.
PM:02:52:25/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 528
جار خوێنراوهتهوه