‌هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی گه‌ڕی

وێستگە ستایل-

گەڕی، نەخۆشییەکی پێستە و بەهۆی تووشبوون بە مشەخۆرێک بە ناوی Sarcoptes Scabies تووشی مرۆڤ دەبێت، دکتۆر نەبەز پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری له‌م بابه‌ته‌دا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی‌ پێست ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"کەسێک تووشدەبێت کە بەرکەوتنی راستەوخۆ و درێژخایەنی لەگەڵ کەسی تووشبوودا هەبێت، هەروەها لە هەموو رەگەز و تەمەنێکدا روودەدات و پەیوەندی بە هەژاری، دەوڵەمەندی و پاکوخاوێنییەوە نییە."

نەخۆشییەکە لە شوێنە جەنجاڵ و قەرەباڵخەکاندا وەکو 'کەمپ و زیندانییەکان' زۆرە و ئەگەری گواستنەوەی زیاترە. 

مشەخۆرەکە لەسەر جەستە دەژی و مرۆڤ تووشی خوران و هەراسانییەکی زۆر دەکات، بەتایبەت لەشەودا، چونکە لەو کاتەدا مشەخۆرەکە هێلکەکانی دادەنێت و پێست قوڵ دەکات. 

زۆربەی کات زیاتر لە کەسێک لە خێزاندا تووشی دەبێت، چونکە لەنێوان ئەندامانی خێزان دەگوازرێتەوە، پاش دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی لەلایەن پزیشکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی پێست و بەکارهێنانی دەرمانەکان لەلایەن نەخۆشەکەوە، پێویستە جلوبەرگ و پێخەفی کەسی تووشبوو بە جوانی بشۆردرێن و بخرێنە بەرخۆر، چونکە ئەم مشەخۆرە هەستیارە بە گەرما؛ واتە لەپلەی گەرمیی بەرزدا لەنێودەچێت. 

هەروها دەشتواندرێت جلوبەرگی کەسی تووشبوو بۆ ماوەی هەفتەیەک لە شوێنیکی داخراودا دابنرێت، چونکە ئەم مشەخۆرە توانای مانەوەی لەسەر شتی نازیندوو لە چوار رۆژ تێپەڕ ناکات. 


AM:11:22:03/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌