پاش 51 ساڵ خێزانێك كچه‌كه‌یان دۆزیه‌وه
وێستگە ستایل-
پاش تێپه‌ڕبوونی 51 ساڵ له ونبوونی، خێزانێكی ئه‌مه‌ریكی له ویلایه‌تی ته‌كساس بێ هیوا نه‌بوون له دۆزینه‌وه‌ی كچه ڕفێندراوه‌كه‌یان، هه‌موو ساڵێك له ڕۆژی له‌دایكبونیدا ئاهه‌نگیان ساز كردوه به‌و هیوایه‌ی ئاواتی دۆزینه‌وه‌ی كچه‌كه‌یان بێته دی.
ساڵی 1971 ئالتا ئه‌بانتكۆ دایكی ئه‌م كچه له یه‌كێك له یانه‌كانی ویلایه‌تی ته‌كساس كاریكردوه پاش جیابوونه‌وه‌ی له جێفری هایسمیس ی هاوسه‌ری پێویستی به‌وه هه‌بووه یه‌كێك چاودێری منداڵه‌كانی بكات، داوای له ئافره‌تێك كردوه بچێته ماڵه‌كه‌ی و ئه‌و چه‌ند كاتژمێره‌ی له كاركردنه ئاگاداری كچه‌كه‌ی ببێت.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه دایكی ئه‌م كچه دوو ساڵه چیرۆكی گه‌ڕانی به‌دوای كچه ونبوه‌كه‌ی ده‌ستیپێكرد، هه‌تا به‌م دواییانه دۆزیویه‌تیه‌وه.
ئالتا سوودی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌رگرتوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی، پاش ئه‌وه‌ش پشكنینی DNA بۆ كردوه و هاوتای DNA منداڵه‌كانی دیكه‌ی بووه، له ئێستادا ئه‌و ئافره‌ته‌ی میلیسیای په‌روه‌رده كردوه ده‌ستگیر كراوه به تۆمه‌تی ڕفاندنی منداڵ.
PM:04:00:30/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 2324
جار خوێنراوه‌ته‌وه