گوێچكه چۆن خاوێن بكرێتهوه؟
وێستگە ستایل-
چڵکی گوێ ئەو مۆمەیە کە گوێ خۆی دروستی دەکات، ئەگەر بڕێکی کەم بێت و نەبێتە هۆی کپ بونی گوێکان پێویست بە پاککردنەوە ناکات، تەناتەت ئەو بڕە کەمە سودی تەندروستی هەیە کە وەک دژە بەکتریا ئیش دەکات و بەسودە بۆ پارێزگاریکردن لە گوێکان، دكتۆر هوشیار پسپۆڕی ورد لە نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ لهم بابهتهدا چۆنیهی خاوێنكردنهوهی گوێچكه لهم پێكهاته مۆمیه باسدهكات.
ئهم پزیشكه دهڵێت"ئەگەر چڵكی گوێ ببێتە هۆی گیران و کپ بونی گوێ ئەو کات پێویست بە پاک کردنەوە دەکات ئەمیش بە دوو ڕێگا:"
1-ئەگەر نەخۆش هەوکردنی گوێی دەرەوەی نەبێت، پەردەی گوێی کون نەبێت، کەروی گوێی نەبێت و شەکرەی نەبێت. ئەو کات دەتوانرێت ئاوی شلەتێن لە پلەی گەرمی لەشدا ( ٣٧ پلەی سیلیزی ) گوێ بشۆردرێت و پاک بکرێتەوە، بەمەرجێک ئاراستەی ئاوەکە راستەوخۆ بەرەو پەردەی گوێی نەبێت، بەمەش زیانی تەندروستی بۆ گوێکان دروست نابێت.
هەندێک کات ئەم ڕێگای پاککردنەوە و شۆردنە کاریگەری لاوەکی دروست دەکات و دەبێتە هۆی هەوکردنی گوێکانی دەرەوە.
2- لەکاتێکدا ئەگەر کەسەکە نەخۆشیەکانی وەک کون بونی پەردەی گوێ، کەڕوی گوێ، هەوکردنی گوێی دەرەوە یاخود شەکرەی هەبێت، پاککردنەوە بە ڕێگای سەحب واتە هەڵمژینی پیسی و چڵکەکە لەڕێگەی ئامێری تایبەتی پزیشکیەوە بۆی ئەنجام دەدرێت و لە ناڕەحەتی بەهۆی چڵکی گوێیەوە رزگاری دەبێت.
لەهەمان کاتدا دەکرێت ئەوکەسانەی کە کێشەی تەندروستیان لەگەڵدا نیە ڕێگای پاککردنەوە بە ئامێری تایبەتی پزیشکی بۆیان بەکاربهێنرێت.
PM:03:14:30/11/2022
ئهم بابهته 2012
جار خوێنراوهتهوه