په‌تایه‌كی نوێ هه‌ڕه‌شه له گه‌نجان ده‌كات
وێستگە ستایل-
گۆڤاری" فایننشیال تایمز" هۆشداری ده‌دات له په‌تایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كه به‌رۆكی گه‌نجان ده‌گرێته‌وه ئه‌ویش ئاره‌زوو كردنی ته‌نهایه و ئه‌م حاڵه‌ته به‌ڕادده‌یه‌ك زۆر بوه گه‌نجان زیاتر له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ئاره‌زووی ته‌نهایی ده‌كه‌ن.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، زۆرینه‌ی گه‌نجان ئێستا ئاره‌زووی ته‌نهایی ده‌كه‌ن زۆر زیاتر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سه نزیكه‌كانیان بژین، ئاره‌زوو كردنی ته‌نهایش واده‌كات مرۆڤ زیاتر شه‌ڕه‌نگێز بێت"
ئاره‌زووكردن له ته‌نهای كاریگه‌ریه‌كه‌ی ته‌نها له‌سه‌ر دۆخی ده‌رونی نییه به‌ڵكو كار له دۆخی جه‌سته‌یی تاك ده‌كات به‌هۆی ئاره‌زووكردنی زۆر كێشانی جگه‌ره و خواردنی خۆراكی ناته‌ندروست، جگه له‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی به ته‌نها ده‌ژین مه‌ترسی توشبونیان به به‌رزه په‌ستانی خوێن و لاواز بوونی سیستمی به‌رگری زۆر زیاتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی تێكه‌ڵاوی ده‌كه‌ن.
ڕاهاتن به ته‌نهایی واده‌كات مرۆڤ زۆر به ئاسته‌م دوباره تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵگا ببێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ باشتركردنی توانای بیركردنه‌وه ناو به‌ناو تاك پێویستی به‌وه هه‌یه به ته‌نها بێت.
PM:04:50:28/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 944
جار خوێنراوه‌ته‌وه