2500 هاوڵاتی به‌مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت خۆیان ڕوتكرده‌وه
وێستگە ستایل-
نزیكه‌ی 2500 هاوڵاتی ئوستورالی به‌بێ جلوبه‌رگ له‌لایه‌ن وێنه‌گری ناوداری ئه‌مه‌ریكی" سپێنسه‌ر تونیك" له‌سه‌ر كه‌نار ئاوی" بوندی" له شاری سیدنی له ئوستورالیا وێنه‌یان تۆمار كرا، به مه‌به‌ستی هۆشیار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست.
تونیك به‌وه ناسراوه وێنه‌ی ڕوتی به كۆمه‌ڵ تۆمار ده‌كات، بۆ ئه‌م كاره‌ش له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی هاوكاری كردوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان زانیاری زیاتریان هه‌بێت له‌باره‌ی شێرپه‌نجه‌ی پێست كه چواره‌م به‌ربڵاوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه له ئوستورالیا.
به‌گوێره‌ی داتاكانی حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌و وڵاته ساڵانه 17756 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێست ته‌نها له ئه‌مساڵدا تۆمار كراوه و ساڵانه 1281 هاوڵاتی ئوستورالی به شێرپه‌نجه‌ی پێست گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
وێنه‌گره‌كه له‌كاتی ئاماده‌بوونی له‌م كه‌نار ئاوه‌ی ئوستورالیا بۆ ئه‌م كاره هونه‌ریه وتویه‌تی" ئه‌مه چانسێكی زۆر باشه و خۆم به شه‌ره‌ف مه‌ند ده‌زانم ئه‌م كاره‌م كردوه.
كۆتا جار ئه‌م وێنه‌گره له‌م جۆره وێنه‌یه‌ی تۆمار كردوه له ئوستورالیا 2010 بووه له‌و كاته‌دا توانیویه‌تی 5200 هاوڵاتی ئوستورالی له ئۆپرای ئوستورالیا به‌ڕوتی كۆبكاته‌وه.
PM:09:12:27/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 4228
جار خوێنراوه‌ته‌وه