ده‌رمانی پاراسیتۆڵ له‌م وڵاته قه‌ده‌غه كرا
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی ته‌ندروستی لهزامبیا بڕیاریاندا ته‌واوی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی پاراسیتۆڵ یان پرۆمیسازین ی تیادایه له بازاڕه‌كاندا بكشێندرێتهوه، پاش ئه‌وه‌ی ده‌یان منداڵ به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانانه توشی سستی توندی گورچیله‌كانیان بوون.
به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له به‌رواری 8ی 8 ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سست بوونی گورچیله له‌ناو منداڵاندا تۆمار كراوه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان پێنج مانگ بۆ 4 ساڵدایه و به‌هۆی ئه‌م حاڵه‌ته‌وه زیاتر له 28 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی هۆكاری ئه‌م گرفته‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ جۆرێك به‌كتریای كۆڵۆن و ئه‌و ده‌رمانه گیراوانه‌ی پاراسیتۆڵ له پێكهاته‌یاندا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ده‌رمانی گیراوه‌ی پرۆمیسازین كه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ستیاری كاتی به‌كاردێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی ته‌واوی ئه‌و بازرگان و نه‌خۆشخانانه كراوه كه ئه‌م ده‌رمانانه ده‌هێننه وڵات و به‌كاریده‌هێنن لێی دوور بكه‌ونه‌وه چونكه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له بازاڕه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش كه پێچه‌وانه‌ی یاسا بجوڵێته‌وه سزا ده‌درێت.
PM:12:38:25/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1152
جار خوێنراوهتهوه