پسپۆڕان: خانمان مه‌ترسی مردنیان به‌م نه‌خۆشییه زیاتره
وێستگە ستایل-
تیمێكی پزیشكی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان بڵاوكردۆته‌وه تیایدا ئاشكرایان كردوه خانمانی توشبوو به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م به‌ڕێژه‌ی %60 مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خته‌یان له‌سه‌ره.
زاناكان له ستۆكهۆڵم باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ئافره‌تانه‌ی توشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م ده‌بن 5 ساڵ ته‌مه‌نیان كورت تره به‌راورد به‌و خانمانه‌ی ته‌ندروستن، له‌به‌رامبه‌ردا پیاوانی توشبوو به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م 4.5 ساڵ كه‌متر ده‌ژین.
دكتۆر هیلد له نه‌خۆشخانه‌ی سالفۆرد ی شاهانه باس له‌وه ده‌كات توێژینه‌وه‌كان ده‌ریخستوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌مه‌نێكی منداڵیه‌وه توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن و تیایاندا ده‌ست نیشان ده‌كرێت مه‌ترسی زیاتریان له‌سه‌ره.
نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م به پله‌ی یه‌ك كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر ئافره‌تانی جگه‌ره كێش و ئه‌وانه‌ش كه له خوار ته‌مه‌نی 65 ساڵی به نه‌خۆشییه‌كه‌یان زانیوه و ئه‌وانه‌ش له ناوچه‌ی هه‌ژار نشینه‌كان ده‌ژین.
PM:08:38:22/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 2856
جار خوێنراوه‌ته‌وه