جۆرێك میوه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌و كاته‌ی به‌رگری له‌شت به‌هێزه مه‌ترسی توشبوونت به نه‌خۆشییه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان كه‌متر ده‌بێت، خواردنی خۆراكی ته‌ندروست یارمه‌تی به‌هێزبوونی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش ده‌دات.
لیزا مۆسكۆفینز پسپۆڕی خۆراكه ده‌ڵێت" باشترین جۆری خۆراك بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش بریتیه له كیوی"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ته‌واوی ئه‌و جۆره میوانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین C به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن، یه‌ك كیوی قه‌باه‌ر مامناوه‌ند %71 ی له ڤیتامین C پێكهاتوه و باشتر وایه ڕۆژانه یه‌ك كیوی قه‌باره مامناوه‌ند بخورێت"
میوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به ڤیتامین C توانای به‌هێزكردنی توانای خانه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌وكردن زۆر به‌سووده، به‌تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه توندی نه‌خۆشییه‌كه كه‌مده‌كاته‌وه.
مۆسكۆفینز ده‌شڵێت" خواردنی خۆراكی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی ڕوه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند به مادده دژه ئۆكسێنه‌ره‌كان و به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه و چه‌ره‌س و وه‌رزشكردن به‌یه‌كه‌وه یارمه‌تی به‌هێزبوونی كۆئه‌ندامی به‌رگری ده‌ده‌ن"
بۆ پاراستنی گورچیلەکان:
- پێویستە خۆراکی تەندروست بخۆیت
- پێویستت بە خواردنەوەی بڕێکی باشی ئاو هەیە
- بەدووربە لە جگەرەکێشان و نێرگەلە
- بەبێ رێنمایی پزیشک دەرمان بەکارمەهێنە
- وەرزش بکە
- پێویستە پەستانی خوێن چاودێری بکرێت
AM:11:36:20/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1336
جار خوێنراوه‌ته‌وه