‌هۆكاره‌كانی دره‌نگ ساڕێژبوونی برین

وێستگە ستایل-

ساڕێژبوونی برین پرۆسەیەکی بایۆلۆجی ئاساییە لە لەشی مرۆڤدا، لە چوار قۆناغی تەواو و پڕ بەرنامەکراو پێکدێت(هێمۆستاسیس، هەوکردن، زیادبوون، و نوێکردنەوە)، دكتۆر نه‌ورۆز پزیشکی نەشتەرگەری گشتی و گرێی مەمک  له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات بۆ ساڕێژبوونەوەی برینێک  بە سەرکەوتوویی، پێویستە هەر چوار قۆناغەکە بەڕێکی و لە کاتێکی دیاریکراودا ڕوو بدات. 

زۆر فاکتەر هەن دەتوانن کاربکەنە سەر  یەکێک یان زیاتر لە قۆناغەکانی ئەم پرۆسەیە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ناڕێکی لە ساڕێژبوونەوەی برین یاخود وەستاندنی ساڕێژبوون.

ئەو هۆکارانەی کاریگەرن بریتین لە:
1- تەمەن و هۆرمۆنەکانی سێکس
2- سترێس و قەڵەوی
3- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان
4- خواردنەوی مەشروب و جگەرەکێشان
5- هەوکردنی شوێنەکە
6- کەمی ڕۆشتنی خوێن و ئۆکسجین بۆ شوێنەکە.
7- کەمی مادە خۆراکییە سودبەخش و ڤیتامینەکان.
8- نەخۆشی‌ شەکرە ... نەخۆشی درێژخایەن
9- زۆر ئاوسانی شوێنەکە 
10- چەندین جار برینداربوونەوەی شوێنەکە
11- نەخۆشی شەکرە دەتوانێت پرۆسەی چاکبوونەوە هێواش بکاتەوە بە کەمکردنەوەی کاریگەری خانە سپیەکانی خوێن

هەروەها نەخۆشییەکانی دڵ یان هەر نەخۆشییەکی دیکە کە سوڕانەوەی خوێن لە لەشدا کەمدەکاتەوە  و بەمەش ئۆکسجین و مادە خۆراکیەکان و خانە چاککەرەوەکان بۆ شوێنەکە کەمدەبێتەوە.

چۆن خێرایی چاکبوونەوەی برین زیاددەکەیت؟
- هەندێک پشوو بدە
-خەوێکی باش دەتوانێت یارمەتی برینەکان بدات خێراتر چاک ببێتەوە
-سەوزەکان زیاتر بخۆ
-خواردنە تەندروست و ڤیتامین و کانزاکان گرنگە بۆ بەهێزکردنی وەڵامدانەوەی بەرگری لەش و هاندانی کرداری چاکبوونەوەی برین.
-وەرزش کردن مەوەستێنە تەنانەت ئەگەر پیادەکردنیش بێت
-واز لە جگەرەکێشان بهێنە چونکە ملولەکانی خوێن تەسک دەکاتەوە.
-برینەکە بە پاکی بهێڵەوە و دایبپۆشە تا ساڕێژ دەبێتەوە، وە پێویستە ڕۆژانە تەعقیم بکرێت.


PM:06:14:19/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 2236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌