هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاوڵه‌ی مه‌یموون ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
دكتۆر ده‌یڤد هیمان سه‌رۆكی پێشووی به‌شی فریاكه‌وتن له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌مه‌ریكی باسی له‌وه كردوه هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له ئه‌وروپا په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان پیاوانی هاوڕه‌گه‌زباز بووه له دوو ئاهه‌نگ كه له هه‌ردوو وڵاتی ئیسپانیا و به‌لجیكا ساز كراوه.
هیمان ده‌ڵێت" ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموون ده‌گوێزرێته‌وه ئه‌و كاته‌ی كه‌سی توشبوو په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به كه‌سێكی ساغه‌وه هه‌بێت، پێده‌چێت په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان پیاوان ئه‌م بابه‌ته‌ی قوڵتر كردبێته‌وه"
چۆن تووشدەبین؟
رێگای سەرەکی توشبون مرۆڤ بۆ مرۆڤ بریتیە لە رێگای برینی پێست ئەگەر زۆر بچوکیش بێت وهەوەها لەچاوەوە ودەم وماچکردن ولەڕێگەی سێکسیش وهەندێک جار لە رێگەی هەناسە کاتێک لێک نزیکبونی زۆر لەگەڵ کەسی توشبو لەئاژەڵ بۆ مرۆڤ لەرێگەی گازگرتن یان جرنوق لە ئاژەڵی توشبوو.
نیشانه‌كانی چین؟
تا وسەرئێشە وهەستکردن بەهیلاکبون وهەوکردنی گرێ لیمفاویەکان ودواتر دەرکەوتنی زیپکە وتلۆقی بچوک لەسەر دەموچاو کە شێوەکەی وەکو نەخۆشی درکەومێکوتە ودواتر بڵاودەبێتەوە بەهەمو لەش، تلۆقەکان ئاوێکی رونی تێدایە دواتر دەبێتە کێم وئەتەقێت ودەبێتە برین.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌م ڤایرۆسه توێژه‌ره‌وه به‌ریتانیه‌كان له ئاژانسی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی له به‌ریتانیا شه‌ش وێنه‌ی نیشانه‌كانی توشبوونیان به‌م ڤایرۆسه بڵاوكردۆته‌وه كه له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت، له‌كاتی هه‌ستكردن پێیان گرنگه مرۆڤ پشتگوێی نه‌خات.
PM:05:21:24/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1128
جار خوێنراوه‌ته‌وه