به‌وێنه.. شه‌ش گۆڕانكاری سه‌ر پێست نیشانه‌ی توشبوونه به ئاوڵه‌ی مه‌یموون
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌رچی پێشتر نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون نه‌خۆشییه‌كی نابڵاو بووه له‌ناو مرۆڤدا، به‌ڵام به‌م دواییانه له چه‌ندین وڵاتی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ئوستورالیا و ئه‌وروپا ڤایرۆسه‌كه بڵاوبۆته‌وه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی له‌باره‌ی ئه‌م ڤایرۆسه و چۆنیه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ناو مرۆڤدا هۆشداری ده‌ده‌ن، چونكه نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك ئه‌نفلۆنزا وایه.
ئه‌م نه‌خۆشییه ساڵی 1980 توانرا كۆنتڕۆڵ بكرێت، نه‌خۆشییه‌كه توند و بكوژ نییه و كه‌سی توشبوو ماوه‌ی دوو بۆ سێ هه‌فته نه‌خۆشییه‌كه‌ی پێوه ده‌بێت و پاشان چاكده‌بێته‌وه.
چۆن تووشدەبین؟
رێگای سەرەکی توشبون مرۆڤ بۆ مرۆڤ بریتیە لە رێگای برینی پێست ئەگەر زۆر بچوکیش بێت وهەوەها لەچاوەوە ودەم وماچکردن ولەڕێگەی سێکسیش وهەندێک جار لە رێگەی هەناسە کاتێک لێک نزیکبونی زۆر لەگەڵ کەسی توشبو لەئاژەڵ بۆ مرۆڤ لەرێگەی گازگرتن یان جرنوق لە ئاژەڵی توشبوو.
نیشانه‌كانی چین؟
تا وسەرئێشە وهەستکردن بەهیلاکبون وهەوکردنی گرێ لیمفاویەکان ودواتر دەرکەوتنی زیپکە وتلۆقی بچوک لەسەر دەموچاو کە شێوەکەی وەکو نەخۆشی درکەومێکوتە ودواتر بڵاودەبێتەوە بەهەمو لەش، تلۆقەکان ئاوێکی رونی تێدایە دواتر دەبێتە کێم وئەتەقێت ودەبێتە برین.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌م ڤایرۆسه توێژه‌ره‌وه به‌ریتانیه‌كان له ئاژانسی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی له به‌ریتانیا شه‌ش وێنه‌ی نیشانه‌كانی توشبوونیان به‌م ڤایرۆسه بڵاوكردۆته‌وه كه له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت، له‌كاتی هه‌ستكردن پێیان گرنگه مرۆڤ پشتگوێی نه‌خات.
AM:11:35:24/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2452
جار خوێنراوه‌ته‌وه