هۆكار و نیشانه‌كانی توشبوونی منداڵ به نەخۆشی دەست و قاچ و دەم
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی ده‌ست و قاچ و ده‌م، نەخۆشیەکی گواستراوەی ڤایرۆسیە لە منداڵاندا،بەزۆری لە تەمەنی خوار پێنج ساڵان ڕووئەدات بەڵام لەوانەیە لە خوار دە ساڵانیش ڕووبدات، دكتۆر پشدەر پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دل نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه باسده‌كات.
ئه‌م نه‌خۆشییه بریتییە لە دروستبوونی برین لەناو دەم و سووربوونەوەیە لە دەست و قاچدا ،هەندێک کات سوربوونەوەی لە سمتیشدا لەگەڵ ئەبێت، لە ئەنجامی تووشبوون بەڤایرۆسێکەوە کە پێی ئەووترێت کۆکساکی درووست ئەبێت.
نیشانەکانی:
1- تا.
2- سووربوونەوەی قوڕگ.
3- منداڵەکە هەست بە باشی ناکات.
4-بوونی برینی بە ئازار لەسەر زمان و کەپووی منداڵەکەو قوڕگی.
5- بوونی سوربوونەوەی بێ خوران لەسەر دەست و قاچ.
6- ئارەزووی خواردنی نامێنێت.
ماوەی نەخۆشیەکە لە نێوان هەفتەیەک بۆ دە ڕۆژ ئەخایەنێت.
AM:11:05:15/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 2548
جار خوێنراوه‌ته‌وه