یه‌ك پژمه چه‌ند كه‌س توشی ئۆمیكرۆن ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
ڤلادیمێر بۆلیبۆك پزیشكی پسپۆڕی بواری به‌رگری له‌ش هۆشداری ده‌دات له مه‌ترسی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن و ده‌ڵێت"پژمه‌ی كه‌سێكی توشبوو به گۆڕاوی ئۆمیكرۆن توانای توشكردنی 100 كه‌سی هه‌یه به یه‌كجار"
ئه‌م پزیشكه له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا وتویه‌تی" هه‌تا ئێستا له‌م جۆره ڤایرۆسه نه‌بووه، سورێژه یه‌كێك بووه له‌و نه‌خۆشییانه‌ی زۆر خێرا بڵاوبۆته‌وه به‌ڵام ئۆمیكرۆن زۆر خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه، جگه له‌وه‌ش ئه‌م گۆڕاوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ڕێی ده‌ردراوه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و كۆكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه"
دكتۆر ڤلادیمێر ده‌شڵێت" قسه‌كردنی ئاسایی و هه‌ناسه‌دان و باوه‌شكردن به یه‌كدا و وردیله‌كانی لیكی كه‌سی توشبوو به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ساغ توشبكات، ئه‌م شریته‌ی كۆرۆنا ئه‌وه‌نده خێرا بڵاوده‌بێته‌وه یه‌ك پژمه 100 كه‌سی ساغ توشده‌كات، ئۆمیكرۆن له‌سه‌رمنداڵان مه‌ترسی گه‌وره‌ی ده‌بێت"
له ئێستادا له جیهاندا شریتی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جۆری" ئۆمیكرۆن" زۆر بڵاوه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرای كردوه توشبوون به ئۆمیكرۆن له هه‌رێم تۆماركراوه"
AM:10:53:13/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 4504
جار خوێنراوه‌ته‌وه