هه‌واڵێكی خۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گروپی خوێنیان O یه
وێستگە ستایل-
به‌رده‌وام له‌سه‌ر گروپه جیاوازه‌كانی خوێن پسپۆڕان زانیاری هه‌مه‌چه‌شن بڵاوده‌كه‌نه‌وه، دكتۆره یولیا نیناشیڤا وه‌ك پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی خوێن ئاماژه به‌وه ده‌دات جۆرێك گروپی خوێن مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌م خانمه پزیشكه باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی گروپی خوێنیان O یه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زۆر كه‌مه وه‌ك جه‌ڵته‌ی دڵ و لاواز بوونی ماسولكه‌كانی دڵ و ته‌نانه‌ت جه‌ڵته‌ی مێشكیش، ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی خۆشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گروپی خوێنه‌كه‌یان له‌م جۆره‌یه.
هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ده‌گه‌ڕێته بۆ هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی كه‌متر له هۆكاره‌كانی مه‌یاندنی خوێن Factor VIII-Factor VII و هۆكاره‌كانی فۆنویلبراند Von Willebrand factor به‌راورد به گروپه خوێَنهكانی دیكه ئه‌مه وایكردوه ئه‌وانه‌ی گروپی خوێنیان O یه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌متره.
له‌ڕووی زانستییه‌وه ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته هیوایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی گروپی خوێن كه‌سه‌كان سیستمی خۆراكیان دیاری بكه‌ن و له‌كاتی نه‌خۆشیدا چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
PM:08:38:04/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 11824
جار خوێنراوهتهوه